Ahmet Furkan Mercan
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
تۆکیۆ/سیدنی - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی حەوت پلە، ناوچەی گوادالکانال سەربە دوورگەکانی سۆلۆمۆن باشووری زەریای مەنگی هەژاند.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٣:٠٣ بەکاتی ناوخۆ لە دووری ٥٧ کیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای هۆنیارا پایتەختی سۆلۆمۆن روویداوە کە گوڕەکەی حەوت پلە بووە.
ئاژانسی کەشناسی دوورگەکانی سۆلۆمۆن باسی لەوە کرد، بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی ١٥ کیلۆمەتر روویداوە، مەترسی روودانی تسۆنامی نییە.
ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسۆنامی زەریای هێمن کە بارەگاکەی لە ویلایەتی هاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە رایگەیاند، شەپۆلە مەترسیدارەکان دەتوانن لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە نزیکببنەوە.