Mahmut Atanur
15 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2021
جاکارتا- AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٢ پلە شاری مەجێنا-ی ویلایەتی سولاوەسی-ی ئیندۆنیزیا-ی هەژاند و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە چوار کەس.
ئاژانسی بەڕێوەبردنی رووداوە سروشتییەکانی شارەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە ژمارەی ئەو کەسانەی دوای روودانی بوومەلەرزەکە گوازراونەتەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام گەیشتوەتە سێ هەزار کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکە برینداربوون گەیشتوەتە ٦٢٧ کەس و هەڵمەتی تیمە فریاگوزارییەکان بۆ رزگار کردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی بیناکان گیریان خواردوە بەردەوامە.
دەزگای جیۆفیزیک و بوومەلەرزەزانی ئیندۆنیزیا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە تا ئێستا ٢٦ پاشلەرزە روویانداوە، هەر بۆیە بەرپرسانی ئەو وڵاتە داوایان لە هاووڵاتییانیان کردوە لە بینا بەرزەکان دووربکەونەوە کە مەترسی داڕووخانیان لەسەرە.