Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu
14 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2021
ئيدلب - AA
لە ئاکامی هێرشێكى رژێمى بەشار ئەسەد بۆسەر ناوچەى كەمكردنەوەى گرژييەكان لە ئيدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، دوو سڤيل کوژران.
هێزەكانى سوپاى رژێمى ئەسەد و گرووپە تيرۆريستییە بيانييە پشتیوانیكراوهكان لەلايەن ئێرانەوە، رێككەوتنى ئاگربەستى واژووكراو لە نێوان توركيا و رووسيا لە پێنجی ئادارى ٢٠٢٠یان، پێشێلكردووە و تۆپبارانێكى چڕی شارۆچكەى ئەريحایان كردووه.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو سڤيل کوژران.
- دۆخى ئيدلب
توركيا، ئێران و رووسيا لە كۆبوونەوەى رۆژانی ٤-٥ى ئايارى ساڵى ٢٠١٧ له ئاستانا، ئيدلب و پارێزگاكانى دەوروبەريان بۆ چوار "ناوچەى كەمكردنەوەى گرژييەكان" جياكردەوە.
رژێم و گرووپە تيرۆريستییە بيانييە پشتیوانیكراوهكان لەلايەن ئێرانەوە بە پاڵپشى رووسيا، دەستيان بەسەر سێ ناوچە لهكۆی ئەو چوار ناوچەيەدا گرت و روويان لە ئيدلب كرد. توركيا، لە ئەيلوولى ٢٠١٨دا بهمهبهستی توندتركردنى ئاگربەستەكە لهگهڵ رووسيا لێكتێگەيشتنى سوچييان واژووكرد.
دواجار توركيا و رووسيا لە پێنجی ئادارى ساڵى ٢٠٢٠دا لە مۆسكۆ لێكتێگەيشتنێكى نوێيان واژووكرد.