بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر مۆنتینیگرۆی هەژاند
Montenegro
نیکسیک - AA
کاتژمێر ٠٤:٠٦ خولەک بەکاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە نزیک شاری نیکسیکی مۆنتینیگرۆ ڕوویدا.
دامەزراوەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی مۆنتینیگرۆ، بڵاویکردەوە بوومەلەرزەکە چەقەکەی ناوچەی پلوزین بووە کە دەکەوێتە ٣٢ کیلۆمەتر باکووری ڕۆژئاوای نیکسیک لە نزیک سنووری بۆسنە و هەرزەگۆڤینا و، گوڕەکەی ٥،٤ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.
بوومەلەرزەکە کە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە، هێشتا زانیاریی لە بارەی زیانە گیانیی و ماڵییەکانی بڵاونەکراوەتەوە.
هاوکات بوومەلەرزەکە لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، کرواتیا، کۆسۆڤۆ و ئەلبانیا هەستی پێکراوە.