Mustafa Kurt
11 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2022
ئانتاڵیا - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،١ پلە لە دەریای ناوەڕاست لە نزیک کەناراوەکانی قەزای ئاڵانیای سەربە پارێزگای ئانتاڵیا روویدا.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا (AFAD)، كاتژمێر ٠٥:٠٥ی سەرلەبەیانی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٤،١ پلە لە نزیک کەناراوەکانی قەزای ئاڵانیا روویداوە.
دیاریکرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٤،٢٠ کیلۆمەتر روویداوە.
قایمقامی قەزای ئاڵانیا، فاتیح ئورکمەزەر، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، لە قەزاکە هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە و گوتی: "دوابەدوای بوومەلەرزەکە هیچ راپۆرتێکی نەرێنیمان پێنەگەیشتووە، تیمەکانی جەندرمە و پۆلیسیش هیچ هەواڵێکی نەرێنییان لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە پێنەگەیشتووە".