به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی سه‌ردانی توركیا ده‌كات
- میدیاكانی ئه‌مریكا باس له سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، گینا هاسپڵ ده‌كه‌ن بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه په‌یوه‌ست به لێكۆڵینه‌وه له رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقچی.
Washington DC
واشنتۆن - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA)، گینا هاسپڵ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ست به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی كه له كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی سعوودیه له ئیستانبوڵ كوژرا، سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌مریكا كه به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت، هاسپڵ بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدارێك له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی خاشقچی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
حكوومه‌تی سعوودیه، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه خاشقچی له ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵه له ناو بینای كۆنسوڵخانه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.