Emel Öz
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌هۆی لافاو له ئه‌نجامی باران بارینی به‌لێزمه، سێ كه‌س لە ویلایه‌تی گوجارات باکووری رۆژئاوای هیندستان، گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنجی دیکەیش بێسه‌روشوێن بوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی هیندستان بڵاو كراوه‌ته‌وه له ئه‌نجامی باران بارینی به‌لێزمه‌دا، لافاو له هه‌ردوو ناوچه‌ی رۆجكۆت و جامناگار له ویلایه‌تی گوجارات رووی داوه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه له ئاكامی لافاوهكهدا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە و پێنج كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و هه‌زاران كه‌سیش گواستراونه‌ته‌وه ناوچه‌ی پارێزراو.
هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنان به‌رده‌وامن و به‌م هۆیه‌وه پشوو له قوتابخانه‌كان راگه‌یه‌ندراوه.
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی ئه‌و وڵاته پێشبینی ده‌كات کە تا ١٨ی ئه‌م مانگه باران بارین له ویلایەتی گوجاكارت به‌رده‌وام بێت.