Seyit Aydoğan
07 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
تۆرۆنتۆ – AA
كۆمپانیای فه‌سیبووك له‌باره‌ی رێگه‌گرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌كارهێنه‌ره كه‌نه‌دییه‌كان بۆ پشتیوانی له فه‌ڵه‌ستین داوای لێبوردنی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هۆكاری ئه‌مه بۆ "كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌كارهێنه‌ر فه‌یسبووكیان له كه‌نه‌دا له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له پۆسته‌كانیان دیار نه‌ماون یاخود بیروبۆچوونیان ره‌ش كراوه‌ته‌وه، فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه هۆكاری ئه‌مه بۆ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌م هۆیه‌وه داوای لێبوردنی له به‌كارهێنه‌رانی كرد.