Ali Cura,Dmitri Chirciu
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
مۆسكۆ – AA
ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا گه‌یشتنه رێككه‌وتن كه به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانیان له كاتژمێر ١٢:٠٠ه‌وه ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ رابگه‌یه‌نن.
له‌باره‌ی پێكدادانه‌كان له ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ كه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه داگیركراوه له سه‌ر بانگێشتی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و به نێوه‌ندگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، جه‌یهون بایرامۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا، زۆهراب مناتساكانیان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریدا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه زیاتر له ١٠ كاتژمێری خایاند له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ به ته‌نها راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی خوێنده‌وه.
لاڤرۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له كاتژمێر ١٢:٠٠ی ئه‌مڕۆوه ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌ردوو وڵات راده‌گه‌یه‌ندرێت به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانیان و به نێوه‌ندگیری خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، گوتی: "ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به نێوه‌ندگیری هاوسه‌رۆكانی گروپی مینسكی رێكخراوی هه‌ماهه‌نگی و ئاسایشی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌ی خێرا ده‌ست به دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن".
لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه شێوازی پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان لایه‌نه‌كان ناگۆڕێت.