Mahmut Atanur
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
جاكارتا - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ویلایه‌تی سولاوێسی باشوور باکووری ئیندۆنێزیا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌وه بۆ ٣٨ كه‌س، ١١ كه‌سیش بێ سه‌روشوێن بوون.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی كۆمپاس له میانی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردندا، ته‌رمی ١٣ كه‌سی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه كه له لافاوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ناوچه‌ی لویوی باكووری ویلایه‌تی سولاوێسیی باشوور گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاره‌ساته سروشتییه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٣٨ كه‌س، هه‌روه‌ها تا ئێستا ١١ كه‌س بێ سه‌روشوێنن.
له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا زیاتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی نه‌رێنیی لافاوه‌كه، نۆ قوتابخانه، ١٣ په‌رستگا و چوار هه‌زار و ٢٠٢ خانوو زیانیان به‌ركه‌وتووه.
كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی بێ سهروشوێنان درێژه‌ی هه‌یه.