Tuğçenur Akgün
10 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2023
نیویۆرک-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاشكرایكرد پلانی هه‌یه خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤دا به‌ربژێر بکات.
جۆ بایدن لە چوارچێوەی بەرنامەی جەژنی په‌سح كه له كۆشكی سپی سازکرا، بووه میوانی کەناڵی ئێن بی سی نیوز.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤دا دەکات یان نا، بایدن رایگه‌یاند: "پلانم هەیە خۆم به‌ربژێر بکەم، بەڵام تا ئێستا ئامادە نیین ئه‌مه رابگەیەنین".
پێشتر جۆ بایدن رایگەیاندبوو کە "بەنیازە خۆی کاندید بکات" بەڵام تا ئێستا بە فەرمی به‌ربژێربوونی ئاشكرا نه‌كردووه.
نووسەری بەناوبانگ، ماریان ویلیامسن یەکەم کەس بوو کە بە فەرمی به‌ربژێربوونی خۆی لە پارتی دیموکرات، كه پارته‌كه‌ی بایدنه، راگه‌یاند.
چاوەڕواندەکرێت برازای سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆن كه‌نه‌دی ، پارێزەر رۆبەرت كه‌نه‌دی جونیۆر بە فەرمی به‌ربژێربوونی بۆ هەڵبژاردنەکان رابگەیەنێت.
لە نێو ئەو ناوانەی کە به‌ربژێربوونی خۆیان لە كۆماریخوازهكاند راگەیاندووە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، نیکی هاڵی، نوێنەری پێشووی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، سیاسەتمەدار، ستیڤ لافی، لاوی ملیۆنێر، ڤیڤێک راماسوامی و بازرگان، پێری جۆنسن هه‌ن.