Dildar Baykan Atalay
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئۆکراینا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ئەنجامدەدەن.
لەو راگەیەندراوەدا کە گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، ئێمیلی ھۆرن، بڵاویکردووەتەوە ھاتووە: "سەرۆک بایدن، رۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدەدات و تێیدا ژمارهیهك بابهت لهنێویشیاندا دایهلۆگی دیپلۆماتیی نزیكبووهوه لهگهڵ رووسیا، تاوتوێ دهكات".
ھۆرن ئاماژەی بەوە کردووه، بە مەبەستی وەرگرتنی ھەڵوێستێکی ھاوبەش لەبەرامبەر کۆکردنەوەی ھێز لەلایەن رووسیاوە لەسەر سنووری ئۆکراینا، ئیدارەی بایدن لەگەڵ ھاوبەشه ئەورووپیەکان و ھاوپەیمانەکانی دیپلۆماسیەتێکی فراوان بەڕێوەدەبات و ئەوەی ئاشکرا کردووه کە بایدن لەسەر ئەم پرسە پەیوەندی بە چەندین سەرکردەی جیھانەوە کردووە.
دوێنێ لە روونکردنەوەیەکیدا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس، ئەوەی راگەیاندبوو کە کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا سەبارەت بە پرسی ئۆکراینا، لە ١٠ی کانوونی دووهم بەڕێوەدەچێت.