جيهان

باڵیۆزی تورکیا لە ڤاتیکان: "سەردانی پاپا بۆ عێراق سەقامگیری بەهێزتر دەکات"

باڵیۆزی تورکیا لە ڤاتیکان، لوتفوڵڵا گوگتاش رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە سەردانی رابەری کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق دەکات و بە هەنگاوێکی ئەرینی بۆ بەهێزترکردنی سەقامگیریی دەبینێت.

Baybars Can  | 05.03.2021 - نوێکردنەوە : 06.03.2021
باڵیۆزی تورکیا لە ڤاتیکان: "سەردانی پاپا بۆ عێراق سەقامگیری بەهێزتر دەکات"

Holy See (Vatican City State)

ڤاتیکان - AA

باڵیۆزی تورکیا لە ڤاتیکان، لوتفوڵڵا گوگتاش رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە سەردانی رابەری کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق دەکات و بە هەنگاوێکی ئەرینی بۆ بەهێزترکردنی سەقامگیریی دەبینێت.

لوتفوڵڵا گوگتاش لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، سەردانەکەی پاپا کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری لە عێراق بەتایبەت سەردانەکە لە کاتێکدایە کە عێراقییەکان برینەکانیان تیمار دەکەن و هەوڵی سەقامگیری کۆمەڵایەتی دەدەن.

گوگتاش راشیگەیاند، بۆ یەکەمجارە پاپای ڤاتیکان چاوی بە مەرجەعی باڵای شیعە دەکەوێت و سەردانەکەی بۆ عێراق وەک هاوسۆزیی لەگەڵ کریستیانەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

بالیۆزی تورکیا لە ڤاتیکان هیوای سەرکەوینی بۆ سەردانەکەی پاپا خواست.

لوتفوڵڵا گوگتاش جەختی لەوەشکردەوە کە تورکیا پێشوازی لەهەر پێشهاتێک دەکات کە ببێتە هۆی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın