Tayfun Salcı,Muhammet Ali Kemal
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
له‌نده‌ن- AA
سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن له به‌ریتانیا، جێرێمی كۆربین، داوای له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا كه رایگه‌یاندووه فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه یاسایی نییه، ته‌میز نه‌كاته‌وه.
جێرێمی كۆربین له‌میانی دانیشتنی تایبه‌ت به پرسیاركردن له سه‌رۆكوه‌زیران كه هه‌فتانه له ئه‌نجوومه‌نی عه‌وام ئه‌نجامده‌درێت، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
كۆربین له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێویسته بڕیاره‌كه‌ی دادگا كه رایگه‌یاندووه فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه یاسایی نییه "ببێته بانگه‌وازێك بۆ به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و حكوومه‌ت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌جیاتی ئه‌وه‌ی (حكوومه‌ت) تانه له بڕیاره‌كه بدات، پێویسته بڕیاره‌كه په‌سه‌ندبكات و فرۆشی چه‌ك به سعوودیه رابگرێت. ئاشتی بۆ یه‌مه‌ن بگه‌ڕێنێته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌وێ رزگاربكات".