Kasım İleri
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی دژ به داعش به‌ڕێوه‌ده‌چن گۆڕانكاریه‌ك له پێكهاته‌ی هێزەکانی له عێراقدا ده‌كات له هێزی شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ هێزی ئاسایش.
له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له میدیاكاندا به‌تایبه‌تی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا به‌شێك له هێزه‌كانی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه، راگه‌یه‌نراوێك له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پێداگری سروشتی هێزی ئه‌ركی یه‌كگرتوو بڵاوكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "به هۆی سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، هاوپه‌یمانییه‌كه سه‌رنجی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شه‌ڕ له عێراق ده‌گۆڕێت بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته سهربازییەكانی دژ به داعش".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه داعش له‌سه‌دا 98ی ئه‌و خاكه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه بووه له عێراق و سووریا له ده‌ستیداوه، له‌به‌رئه‌وه فه‌رمانده‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه پێیانوایه كه داعش هێرشه تیرۆریستییه‌كانی دووباره ده‌گۆڕێت بۆ شه‌ڕی میحوه‌ری. هاوكات له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه 2018 ساڵێكی هه‌ستیار ده‌بێت له رووی دووباره جیاكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه و هاتووه "بوونی هاوپه‌یمانییه‌كه له عێراق په‌یوه‌سته به ههلومهرجهكانهوه، به شێوه‌یه‌ك كه به پێی پێویستیی و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا به‌رده‌وام ده‌بێت".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانییه‌كه، جه‌نه‌راڵ جۆهانسان براگا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت "وه‌ك هاوپه‌یمانی به مه‌به‌ستی شكستپێهێنانی هه‌میشه‌یی به داعش به راوێژ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمان هێزه‌كانمان ده‌گۆڕین. روونین له‌وه‌ی كه دوژمن هێشتا ده‌توانێت هێرش ئه‌نجام بدات و پیلانی هێرش له سه‌رتاسه‌ری جیهان دابنێت. سەرەڕای ئەوەی کە پێکهاتەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە تێپەڕینی کات گۆڕانکاریی گونجاو بەسەردا هاتووە، بەڵام بە رەزامەندیی حکوومەتی عێراق لێرە هێزی پێویست بە مەبەستی مەشقپێکردن وپشتیوانییکردن و پڕچەککردنی ئەو هێزانی لێرە بەرەنگاری داعش دەبنەوە، دەکەین".
لای خۆیشییەوە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، ئێریک پاهۆن لەوبارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ کەمبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا دابەزینی هەنگاو بە هەنگاو لە ژمارەی سەربازەکانی سوپای ئەمریکادا لە عێراق روودەدات، بەڵام ئەوەی کە جێگەی باسە تەنها گۆڕانکارییە لە هێزدا.
ئێریک پاهۆن باسی لەوەکرد لەگەڵ کەمبوونەوەی پێکدادانەکاندا پێویستیی هێزە عێراقییەکان بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش زیاتر لە پشتیوانییکردنیان لە پێکدادانەکان، درێژەی دەبێت و رایگەیاند:
''ئەوەی کە پێویستە لێرەدا تیشكی بخرێتە سەر، ژمارەکان نییە بەڵکو بوونی سەربازییە لە عێراق و گۆڕانکارییە لە بواری چڕکردنەوەی تواناکان. لێرەدا باسی کەمکردنەوەیەکی بەرچاو لە هێزەکاندا ناکەین، بە گشتی کەمبوونەوە بە تێپەڕینی کات روودەدات، بەڵام بەو شێوەیە نا کە لە بانگەشەکەی نێو هەواڵەکەی ئەسۆشییەیتد پرێسدا هاتووە''.