İnci Gündağ,Rewa Mahmut Hasan
25 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2017
لەندەن - AA
ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی کرد بەنێو ئاپۆڕای موسڵمانان لە نیوکاسلی بەریتانیا، لە گەراجێکی نزیک ناوچەکە هاتووەتە دەرەوە.
بەپێی گوتەی شایەتحاڵەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی لە بەردەم هۆڵی وەرزشی وێستگەیت دا خۆی کردووە بە نێو ئاپۆڕای موسڵماناندا، لە گەراجێکی نزیک هۆڵەکە هاتووەتە دەرەوە و کۆنترۆڵی لەدەست داوە.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە پۆلیسی ناوچەکە دەستبەجێ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیان دەستگیرکردووە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتێکدا موسڵمانانی بەریتانیا بۆ بەشداری کردن لە چالاکییەکی تایبەت بەجەژن لە هۆڵی وەرزشی وێستگەیت لە شاری نیوکاسلی بەریتانیا کۆببوونەوە و لەناکاو ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بەنێو ئاپۆڕای موسڵماناندا کە بۆ جەژنە پیرۆزە هاتبوون.