New York
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، رەزامەندی لەسەر ناردنی میکانیزمێک بۆ چاودێریکردنی ئاگربەسەت لە لیبیا نیشاندا.
دوای ئەوەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس رەزامەندی لەسەر پێشنیاری بەرپاکردنی ئاگربەستێکی جێگیر لە لیبیا و پێکھێنانی میکانیزمێک بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکە نیشاندا، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی-دا بە کۆی دەنگ بڕیاری پێدانی دەسەڵاتی میکانیزمی چاودێریکردنی ئاگربەستەکەی پەسەندکرد.
بەپێی ئەو پلانەی کە گوتەرێس، پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، لەدوای دابینکردنی چەند پێوەرێکی دیاریکراوی ئەمنی و لۆجیستی، ٦٠ چاودێر لە شارى سیرت بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکە جێگیردەکرێت.
چاودێرەکان کە بەبێ چەک و بێ جلوبەرگی سەربازی دەبن، لەگەڵ لیژنەی سەربازیی ٥+٥ کاردەکەن.
- بانگەواز بۆ دەرچوونی شەڕکەرە بیانییەکان لە لیبیا
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، جگە لەوە لە بڕیارەکەیدا داوای لەسەر جەم لایەنەکان کرد کە پابەندی ئاگربەستەکەی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بن و بانگەوازی کرد کە سەرجەم ھێزە بیانییەکان و شەڕکەرە بەکرێگیراوەکان وڵاتەکە جێبھێڵن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن