Bayram Altuğ,Bahattin Gönültaş,Ramal Abdullah Mahmood
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
داڤۆس – AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس داوای له سەرجەم لایه‌نه‌كانی ڤه‌نزویلا كرد، هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و رێگه‌گرتن له توندوتیژی.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، ستیفان دوجاریك له میانی به‌شداریكردن له ٤٩ه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس رایگه‌یاند كه ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس نیگه‌رانه له گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك مەدەنی له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی ڤێنیزوێلا و ئه‌و نائارامیه‌ی له‌و وڵاته كه‌وتۆته‌وه.
دوجاریك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گوتیرێس داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كردووه له رووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته و داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ڤێنیزوێلا كردووه "له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا" هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و رێگه‌گرتن له توندوتیژی.
دوجاریك هەروەها تیشكیشی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس داوای كردووه، رێز له سه‌روه‌ری یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته بگیرێت و به پێویستی زانیووه سەرجەم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌مێكه ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه ده‌ست بكه‌ن به گفتوگۆ و دانوستانی سیاسیی به شێوه‌یه‌كی "به‌رفراوان و باوه‌ڕپێهێنه‌ر".