Saadet Firdevs Aparı
25 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2023
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی رایگەیاند کە پێویستە نیمچەدوورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی دابماڵدرێت.
رێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن کێربی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند کە ئاماژەیەک نییە لەبارەی قووڵبوونەوەی هاریکاری سەربازیی نێوان رووسیا و کۆریای باکوور، بەڵام پێویستە نیمچەدوورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی دابماڵدرێت.
جۆن کێربی باسی لەوە کرد کە ئەمریکا لەم نزیکانەدا، دەستەبەرکردنی چەکی بەشێوەیەکی نهێنیی لەلایەن کۆریای باکوورەوە بۆ رووسیا ئاشکرا کرد و گوتی: ''هیچ شتێکمان بەدی نەکرد ئەم رەوشە قووڵ بکاتەوە''.
گوتیشی: ''پێمان وایە کە پێویستە نیمچەدوورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی دابماڵدرێت و گرژیی کەم بکرێتەوە. لە سوود و بەرژەوەندی هیچ هێزێکدا نییە لە نیمچەدوورگەی کۆریادا ئاسایش و سەقامگیریی کەمبکاتەوە''.
رێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن کێربی هەروەها باسی لە گرنگیی پشتیوانی کۆریای باشوور کرد بۆ ئۆکراینا و گوتی: ''گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کۆریای باشوور بە بەهای زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بە ئۆکراینا کردووە. لە ریزی هەرە پێشەوەی ئەوانەیە کە ئیدانەی شەڕانگێزیی رووسیای کرد. لەبەرئەوە زۆر سوپاسی دەکەین''.