جيهان

ئەمریکا وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ھەوڵی کودەتاکەی سودان پێدانی بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی ھەڵپەسارد

- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ھەوڵی کودەتاکەی سودان، ھەڵپەساردنی پێدانی بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی بۆ ئەو وڵاتە راگەیاند.

Hakan Çopur  | 26.10.2021 - نوێکردنەوە : 26.10.2021
ئەمریکا وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ھەوڵی کودەتاکەی سودان پێدانی بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی ھەڵپەسارد

Washington DC

واشنتۆن – AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ھەوڵی کودەتاکەی سودان، ھەڵپەساردنی پێدانی بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی بۆ ئەو وڵاتە راگەیاند.


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایز، ھەڵوێستی واشنتۆنی لە بەرامبەر ھەوڵی کودەتا سەربازییەکەی سودان راگەیاند.
پرایز، ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ھەوڵی کودەتاکەی سودانی نیشاندا و داوای ئەوەی کرد بە زووترین کات بگەڕێنەوە بە حکوومەتێکی کاتی بە سەرکردایەتی ئیدارەیەکی مەدەنی.
نێد پرایز، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وەکو ناڕەزایەتییەک ئەو ٧٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکارییەی دەدرا بە سودان ھەڵپەساردووە و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێـت بە زووترین کات بەرپرسە مەدەنییەکان ئازاد بکرێن و رایگەیاند لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە دەکەن.

پرایز، ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەوانەی کە لە ھەوڵی کودەتاکە تێوەگلاون، لە بەرامبەر ئەم کارەیان بە بەرپرس دادەنرێن و بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی کودەتاکە رەتدەکەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın