Mohammed Baqi Hussein
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی له‌دژی جێگیركردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی جۆری S-300 له‌لایه‌ن رووسیاوه له سووریا نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رێكخراوه‌كانی داعش، قاعیده و به‌ره‌ی نوسڕه خاوه‌نی هێزی ئاسمانی نین.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جۆش ئێرنست له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، بابه‌تی ناردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی پێشكه‌وتوو بۆ سووریا له‌لایه‌ن رووسیاوه هه‌ڵسه‌نگاند.
ئێرنست له‌باره‌ی ناردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی پێشكه‌وتوو له‌لایه‌ن رووسیاوه بۆ رژێمی ئه‌سه‌د رایگه‌یاند، له‌نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رووسیا رایگه‌یاندووه سیستمه‌كه‌ی به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و به‌رگری جێگیركردووه له سووریا و گوتی: "من ئاگادارنیم داعش، قاعیده و به‌ره‌ی نوسڕه فڕۆكه‌ی جه‌نگییان هه‌بێت."
گوته‌بێژه‌كه سه‌باره‌ت به‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه ده‌كرێت بخرێته سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د رایگه‌یاند، بابه‌ته‌كه لهكارنامهدایه و ده‌كرێت هه‌موو بژارده‌كان به‌كاربهێنن.
- "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش و به‌ره‌ی نوسڕه، خاوه‌نی هێزی ئاسمانی نین"
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، پیته‌ر كووك سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه روونكردنه‌وه‌ی دا و رایگه‌یاند "رووسیا ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌كیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمه. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بزانین رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش و به‌ره‌ی نوسڕه خاوه‌نی هێزی ئاسمانی نین. ره‌نگه رووسه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی باشتریان سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه هه‌بێت".
كووك جه‌ختیكرده‌وه كه بیریان له هه‌موو ئه‌گه‌ر و رێوشوێنه‌كان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمه به‌رگرییه‌كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی نه‌كاته سه‌ر پلانه‌كانی فڕینی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش و كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌مریكا و رووسیادا كراوه‌ده‌بن تا درێژه بده‌ن به دۆخی بهریهكنهكهوتن، وه‌ك چۆن تا ئێستا ده‌بینرێت.
هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر-یش له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا بابه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به جێگیركردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی له‌لایه‌ن رووسیاوه له سووریا تۆنه‌ر رایگه‌یاند "هه‌واڵه‌كانی بینیوه به‌ڵام ناتونێت له‌ئێستادا زانیارییه‌كان پشتڕاست بكاته‌وه".
تۆنه‌ر جه‌ختیكرده‌وه كه ئامانجه‌كانی جێگیركردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی له سووریا، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و قاعیده‌دا یه‌كناگرێته‌وه.