Ramal Mahmood
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن – AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تۆنەر: "بەدرێژایی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تورکیا لە پەیوەندیدا دەبین. لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانمان لە ناتۆ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پشتگیری یەکتر دەکەین. بەداخەوە ئەم هێرشە قێزەونە دوا هەوڵە کە هاووڵاتییانی بێتاوانی کردووەتە ئامانج. ئەم هێرشە تیرۆریستییانە تەنها دەبێتە هۆی ئەوەی هەوڵەکانمان لەگەڵ حکوومەتی تورکیا زیاتر پەرە پێبدەین لە پێداگیریمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تۆنەر لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵەوە رایگەیاند کە بەدرێژایی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تورکیا لە پەیوەندیدا دەبن.
تۆنەر لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی خۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "بەدرێژایی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تورکیا لە پەیوەندیدا دەبین. لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانمان لە ناتۆ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پشتگیری یەکتر دەکەین. بەداخەوە ئەم هێرشە قێزەونە دوا هەوڵە کە هاووڵاتییانی بێتاوانی کردووەتە ئامانج. ئەم هێرشە تیرۆریستییانە تەنها دەبێتە هۆی ئەوەی هەوڵەکانمان لەگەڵ حکوومەتی تورکیا زیاتر پەرە پێبدەین لە پێداگیریمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".