Ramal Mahmood
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2016
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردەوە ٣٠ کارمەند ڤیزەکارتی فەرمی وەزارەتی بەرگرییان بەکارهێناوە و نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاریان لە قومارخانە و یانەکانی شەواندا، خەرجکردووە .
لە راپۆرتێکی فەرمانگەی چاودێریی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا هاتووە، ٣٠ کارمەند بڕی یەک ملیۆن و ٤٨ هەزار دۆلاریان "لەیانەکانی کاتبەسەربردنی گەنجان" لەو ڤیزەکارتە فەرمییانە خەرجکردووە کە پێنتاگۆن بۆی دابینکردوون.
لە راپۆرتێکی فەرمانگەی چاودێریی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا هاتووە، ٣٠ کارمەند، بڕی یەک ملیۆن و ٤٨ هەزار دۆلاریان "لەیانەکانی کاتبەسەربردنی گەنجان" لەو ڤیزەکارتە فەرمییانە خەرجکردووە کە وەزارەتی بەرگری بۆی دابینکردوون. ئاماژەی بەوەشداوە بڕی ٩٥٢ هەزار و ٢٥٨ دۆلار لە قومارخانەکان، بڕی ٩٦ هەزار و ٥٧٦ دۆلاریش لە یانەکانی شەوان خەرجکراوە.
راپۆرتەکەی فەرمانگەی چاودێریی باسی لەوەکردووە بەکارهێنانی ڤیزەکارتەکانی پێنتاگۆن لە کاری نابەجێدا بووەتە هۆی درووستبوونی کەلێنی ئەمنیی، رەخنەی لە وەزارەتیش گرتووە بەهۆی ئەوەی لە بەرامبەر خەرجکردنی بودجەی وەزارەت بەمەبەستی کەسیی رێوشوێنی پێویستی نەگرتووەتە بەر.
لە راپۆرتەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە لەو٣٠ کارمەندە، پێنج کەسیان وەکو پێویست لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکراوە و تەنها دووانیان بە هۆی هەڵەکانیان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ لێپرسینەوە.
ئەو بڕە پارەیەی بەمەبەستی خەرجکردنی لە چوارچێوەی خەرجییەکانی پەیوەست بە کارەکانیان بۆ کارمەندانی پێنتاگۆن، دابیندەکرێت و بۆیان دەخرێتە سەر کارتەکانیان، لە پارەی باجی کۆکراوە لەو کەسانەی باج دەدەن، دابیندەکرێت.