Mohamad Misto,Ethem Emre Özcan
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2020
حەسەکە|ئەنقەرە - AA
ئەمریکا بەردەوامە لەسەر بەهێزکردنی بنکە و خاڵە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە|پەکەکە لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ناوخۆیەکانی پارێزگای حەسەکە وەرگیراون، سوپای ئەمریکا کە پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە|پەکەکە دەکات لە سووریا، دوێنێ ٧٠ بارهەڵگر گواستنەوەی نوێی سەربازی لە دەروازەی ئەلوەلید لە سنووری عێراق-سووریا رەوانەی ناوچەکە کردووە.
لەو کاروانەدا کە دەچنە بنکە و خاڵە سەربازییەکانی سەربە هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگاکانی حەسەکە، رەققە و دێرازۆر، ١٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، بارهەڵگری سەرداپۆشراو، بارهەڵگری پێداویستی ژیان و ژمارەیەکی زۆر تانکەری سووتەمەنی گواستنەوە هەن.
هێزەکانی ئەمریکا لەدوای دوو مانگ و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لە رێگەی عێراقەوە لانی کەم ٣٠٠ بارهەڵگریان لە میانی پێنج کاروان رەوانەی ناوچەکە کردووە.
لە کاروانەکاندا لە پاڵ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، بارهەڵگری سەرداپۆشراو، بارهەڵگری پێداویستی ژیان و ژمارەیەکی زۆر تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی ، تەقەمەنی و پێداویستی لۆجستیی هەن.
- ئەمریکا لەو ناوچانە هەژموونی هەیە کە کێڵگە نەوتییەکانی لێن
لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، ئەمریکا ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکەی چۆڵکرد و، گرنگیی دا بە جێگیربوون لە دەوروبەری ئەو ناوچانەی کێڵگە نەوتییەکانی لێن.
هێزەکانی ئەمریکا کە بەردەوامن لە پشتیوانی کردنی یەپەگە، لە ئێستادا ١١ بنکە و خاڵی سەربازییان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە لە هەریەک لە حەسەکە، رەققە و دێرازۆر بوونیان هەیە و بە بەردەوامی پشتیوانیان بۆ ئەو بنکانەی دەگوازنەوە.