ئەمريكا ھەست بە نیگەرانییەکی قوڵ لە بەرامبەر ھەڵکشانی گرژییەکانی قودس دەکات
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جالینا پۆرتەر: "ھەست بە نیگەرانییەکی قوڵ لە بەرامبەر دەرکردنی خێزانە فەڵەستینييەکانی گەڕەکی شێخ جەراح کە بەدرێژایی چەندین نەوەیە لەوێ دەژین، دەکەین".
Washington DC
واشنتۆن - AA
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جالینا پۆرتەر رایگەیاند کە ھەست بە نیگەرانییەکی قوڵ لە بارەی دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە ماڵەکانی خۆیان لە گەڕەکی شێخ جەراح لە قودس، دەکەن.
پۆرتەر، لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا گوتی، "ھەست بە نیگەرانییەکی قوڵ لە بەرامبەر ھەڵکشانی گرژییەکانی قودس دەکەین. لە کاتێکدا لە رۆژانی داھاتوودا دەچینە پێواژوویەکی ھەستیارەوە، زۆر گرنگە سەرجەم لایەنەکان ئارام بن و بە بەرپرسیارێتییەوە ھەڵسوکەوت بکەن و بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان خۆیان لە پێکدادان بە دوور بگرن".
پۆرتەر گوتیشی، "ھەست بە نیگەرانییەکی قوڵ لە بەرامبەر دەرکردنی خێزانە فەڵەستینييەکانی گەڕەکی شێخ جەراح کە بەدرێژایی چەندین نەوەیە لەوێ دەژین، دەکەین".
ئەو خێزانە فەڵەستینییانەی کە ساڵانێکە لە ترسی ئەوە دەژین کە لە خانووەکانیان دەربکرێن، ترس و دڵەڕاوکێیەکانیان لەگەڵ فشارەکانی لایەنە ئیسرائیلییەکانەوە چووەتە قۆناغێکی نوێوە.
دادگای قودس، لەسەر داوای نیشتەجێکراوە جوولەکەکان لە ساڵی ٢٠١٩دا، بڕیاری لەسەر چۆڵکردنی خانووی ١٢ خێزانی فەڵەستینی لە گەرەکی شێخ جەراح بۆ نیشتەجێکراوە جوولەکەکان دەرکردبوو.