سياسەت, جيهان

ئەمريكا مۆڵەتى دا بە دابينكردنى هاوكارى مرۆيى بۆ ئەفغانستان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، مۆڵەتی بە بەردەوامی ناردنی ھاوکاری بۆ گەلی ئەفغانستان و چالاکی دیکە کە پێداویستییە مرۆیی سەرەکییەکان بۆ ئەو وڵاتە دابین دەکات، دا.

Dilara Zengin  | 25.09.2021 - نوێکردنەوە : 25.09.2021
ئەمريكا مۆڵەتى دا بە دابينكردنى هاوكارى مرۆيى بۆ ئەفغانستان

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، مۆڵەتی بە بەردەوامی ناردنی ھاوکاری بۆ گەلی ئەفغانستان و چالاکی دیکە کە پێداویستییە مرۆیی سەرەکییەکان بۆ ئەو وڵاتە دابین دەکات، دا.

یەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، نووسینگەی پاراستنی سەرمایەی بیانی (OFAC)، دوو مۆڵەتی گشتیی لەسەر ئەو باسە بڵاوکردووەتەوە.

راگەیەندراوەکە، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئامانج لەو مۆڵەتانە پاڵپشتی کردنی بەردەوامی ناردنی ھاوکاری بۆ گەلی ئەفغانستان و چالاکی دیکە کە پێداویستییە مرۆییە سەرەکییەکان بۆ ئەو وڵاتە دابین دەکات.

راگەیەندراوەکە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە رێگە بە دابینکردنی پێداویستی مرۆیی و خزمەتگوزاری بەو ناوچانە دەدرێت کە سزاکانی ئەمریکا کاری تێکردوون و تێیدا ھاتووە: "وەزارەتی گەنجینە، لە کاتێکدا تاڵیبان و رێکخراو و کەسەکانی دیکە کە سزاكان دەيانگرێتەوە لە سەرمایەکانیان بێبەش دەکات، پێداگری لەسەر دەستەبەری ئەوە دەکات کە سزاکانی ئەمریکا رێگە لە تواناکانی مەدەنییەکانی ئەفغانستان نەگرێت لە گەیشتنی ھاوکاری مرۆیی حکوومەتی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێيان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın