ئەمريكا.. سێ رۆژ بهر رووداوهكه هۆشداریی لهبارهی ههڵكوتانه سهر كۆنگرێس دراوه
ئەوە دەركەوت كە يەكەى هەواڵگریى پۆليسى كۆنگرێس، سێ رۆژ پێش هەڵكوتانەسەر باڵەخانەكه، هۆشداریی ئەوەى داوە كە، ئەگەرى هەيە لە ٦ى كانوونى دووەمدا كۆنگريس بكرێتە ئامانج.
Washington DC
واشنتۆن - AA
ئەوە دەركەوت كە يەكەى هەواڵگریى پۆليسى كۆنگرێس، سێ رۆژ پێش هەڵكوتانەسەر باڵەخانەكه، هۆشداریی ئەوەى داوە كە، ئەگەرى هەيە لە ٦ى كانوونى دووەمدا كۆنگريس بكرێتە ئامانج.
رۆژنامەى واشنتۆن پۆست لە هەواڵێكى تايبەتدا، راپۆرتێكی ١٢ لاپەڕهيى يەكەى هەواڵگریى پۆليسى كۆنگرێسی بڵاوكردووهتهوه كە سێی كانوونى دووەم، ئامادهیكردووه.
راپۆرتە هەواڵگرييەكە، جەختى لەو كردووەتەوە كە رۆژى ٦ى كانوونى دووەم دەيان هەزار لايهنگرى سهرۆكی ئهمریكا، دۆناڵد ترەمپ لە واشنتۆنى پايتەخت گرددهبنهوه و ئەگەرى هەيە كە بە هەستى "دوايین چانس بۆ نیشاندانی ناڕەزايەتیی لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان" مامهڵه بكهن.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە "ئەگەرى هەيە ئەم بێئومێدییه بگۆڕدرێت بۆ هاندانێك كە توندوتيژى لێبكەوێتەوە. جياواز لە ناڕەزايەتييەكانى ديكە، رهنگه ٦ى مانگ كۆنگرێس بكرێتە ئامانج".
هەواڵەكە ئاماژەى بەوە كردووە، كە سەرەڕاى ئەو ئاگاداركردنەوە هەواڵگرييە، نهگرتنهبهری رێوشێونى ئەمنيى پێوست لە دهوروبهری كۆنگرێس رۆژی ٦ی كانوونی دووهم، كێشەيەكى ئەمنيى جددييە.
لەلايەكى ديكەوە نووسينگەى لێكۆڵينەوەى فیدراڵیی ناسراو به ئێف بی ئای، ئاشكرایكرد لێكۆڵینهوه لە ئەگەرى بوونی كاريگەریى وڵات يان گرووپە بيانييەكان لە رووداوى هەڵكوتانسەر كۆنگرێس دەكەن.
بەرپرسێكى ئێف بی ئای كە نەيویستووه ناوى ئاشكرابكرێت لە لێدوانێكيدا بۆ كەناڵى ئێن بی سی، ئاماژهی بهوهكردووه، ئەوە دەستنيشانكراوە كە لە پێش هەڵكوتانەسەر كۆنگريس بڕى ٥٠٠ هەزار دۆلار به شێوەى "دراوى كريپتۆ" خراوەتە سەر هەژمارى بانكیى چەند سەركردەيەكى گرووپە راسترەوەكان.
بەرپرسەكە تیشكی خستووهتهسهر ئهوهش كە سەرچاوەى ئەو پارەيە كهسێكی فەڕەنسييە و باسی لهوهكردووه، لێكۆڵينەوەیان لهوهی پارهكه بۆ كێ به چ هۆكارێك نێردراوه و ئەگەرى بوونی پهیوهندیی لە نێوان حهواڵهكردنی ئەو پارەيە و هەڵكوتانەسەر كۆنگرێس، دەكەن.
لە رووداوەكانى ٦ى كانوونی دووەمى هەڵكوتانەسەر كۆنگرێسى ئەمريكا و پێنج كهس گيانيانلەدەستدا كه یهكێكیان پۆلیس بوو، و دەيان كەسی دیكه برينداربوون.