جيهان

ئەمريكا: "تەواوی ئەو دە کەسەی كە لە ئۆپەراسیۆنەكەى نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ گیانیان لەدەستداوە سڤیلین"

Dildar Baykan Atalay  | 18.09.2021 - نوێکردنەوە : 18.09.2021
ئەمريكا: "تەواوی ئەو دە کەسەی كە لە ئۆپەراسیۆنەكەى نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ گیانیان لەدەستداوە سڤیلین"

Washington DC

واشنتۆن - AA

فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM)، فرانک ماکینز، رایگەیاند، تەواوی ئەو دە کەسەی كە لە ئەنجامى ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەكەى ٢٩ى ئابى ئەمريكا بۆسەر ناوچەيەكى نزیک لە فڕۆکەخانەی کابوڵ لە ئەفغانستان، گیانیان لەدەستداوە کەسی سڤیلن و بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە داوای لێبوردنی کرد.

ماکینز، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەی ئەمریکا کە لە ٢٩ی ئاب بۆسەر ناوچەیەکی نزیک لە فڕۆکەخانەی کابوڵ ئەنجامیدا، ئاشکرا کرد.

ماکینز، کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەیوەندی بە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) جۆن کێربیەوە کرد، گوتی: "گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا دە کەسى مەدەنى کوژراون کە حەوتیان منداڵ بوون. لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ئەو کەسانەی کە لە ھێرشەکەدا کرانە ئامانج و لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا گیانیان لەدەستداوە ھیچ پەیوەندییەکیان بە داعش/خوراسانەوە نییە و ھەڕەشەیەکی راستەخۆ بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا درووست ناکەن".

فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM)، فرانک ماکینز، سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو کەسانە کرد کە لە ئەنجامی ھێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە و گوتی: "ئەم ھێرشە، بۆ رێگەگرتن بوو لەو مەترسییەی کە بە ئاراستەی ھێزەکانمان و ئەو مەدەنییانە بوو کە دەربازمان دەکردن. من لە دڵەوە داوای لێبوردن دەکەم. وەکو فەرماندە تەواوی بەرپرسیارێتی ئەم ھێرشە لە ئەستۆ دەگرم".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın