جيهان

ئەمريكا.. ئافرەتێک دوای وەستانی دڵەکەی بۆماوەی ٤٥ خولەک گەڕایەوە ژیان

دوای ئەوەی ئافرەتێک لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا بۆ ماوەی ٤٥ خولەک دڵی لە لێدان وەستا، دووبارە گەڕایەوە ژیان.

Islam Doğru  | 18.09.2021 - نوێکردنەوە : 18.09.2021
ئەمريكا.. ئافرەتێک دوای وەستانی دڵەکەی بۆماوەی ٤٥ خولەک گەڕایەوە ژیان

New York

نیویۆرک - AA

دوای ئەوەی ئافرەتێک لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا بۆ ماوەی ٤٥ خولەک دڵی لە لێدان وەستا، دووبارە گەڕایەوە ژیان.

بەپێی ھەواڵی مێدیا ناوخۆییەکان، ئافرەتێک بەناوی کێتی پاتێن، لەکاتی یاریکردنی گۆڵفدا زانیاری ئەوەیان پێداوە کە کچەکەی بەمەبەستى منداڵبوون بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

پاتێن، کە لەو کاتەدا دڵی لە کارکردن دەوەستێت و دواتر لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بەخێرایی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ.

لە ھەمان نەخۆشخانەدا، ستەیسی فیفەری کچی پاتێن، کە بەھۆی گیرخواردنی منداڵەکەی لە منداڵدانیدا ناچار دەبن منداڵەکەی بە نەشتەرگەری دەرکەن.

بانگەشەی ئەوە کرا کە دوای ئەوەی دڵی پاتێن لە لێدان راوەستا و لە ئەنجامی ھەوڵێکی چری تیمە تەندروستییەکان بە بەکارھێنانی ئامێری نۆژەنکردنەوەی دڵ (CPR)، توانرا دوای ٤٥ خولەک بگەڕێتەوە بۆ ژیان.

لە ژووری سەرەوەی ھەمان رێرەوی نەخۆشخانەکە و لەھەمان کاتدا و دوای ٣٩ کاتژمێر ئازاری منداڵبووندا، هەواڵى لە دایکبوونی ئالۆراى نەوەی پاتێن، راگەیەندرا.

کێتی پاتێن، دەربارەی رووداوەکە گوتی: زۆر سوپاسی خودا دەکەم کە دەرفەتێکی دیکەی ژيانى پێدام".

لەلای خۆیەوە دۆڤ فرانکل، ئەو پزیشکەی کە ھەوڵی بووژانەوەی دڵی پاتێنی دا رایگەیاند کە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا رووداوەکە لە ئەنجامی پزیشکی مۆدێرن بووە یان موعجیزەیە بۆ خەڵک بەجێھێشتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın