Sayed Khodaiberdi Sadat
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
کابول - AA
لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەری سەربازیی لە ویلایەتی هێڵمند باشووری ئەفغانستان، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوو هێلیکۆپتەری سەربازیی لە جۆری Mİ-17ی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی ئەفغانستان، دوای بەرزبوونەوەیان لە شارۆچکەی ناڤی سەربە ویلایەتی هێڵمند کەوتوونەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێلیکۆپتەرەکان بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە کەوتوونەتە خوارەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی گوتەی گەواهیدەرانی رووداوەکە، هێلیکۆپتەرەکان کە چەند بریندارێکیان لە شارۆچکەی ناڤی گواستووەتەوە هەر لە دوای بەرزبوونەوەیان، بەریەککەوتوون و زیاتر لە ١٠ سەرباز گیانیان لەدەستداوە.