جيهان

ئەفغانستان.. کۆنترۆڵکردنی دوو شارۆچکەی دیکە لەلایەن تاڵیبانەوە

Sayed Khodaiberdi Sadat  | 20.06.2021 - نوێکردنەوە : 21.06.2021
ئەفغانستان.. کۆنترۆڵکردنی دوو شارۆچکەی دیکە لەلایەن تاڵیبانەوە

Afghanistan

کابول - AA

لە ویلایەتەکانی بەلخ و سەمەنگان باکووری ئەفغانستان، دوو شارۆچکەی دیکە کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبان.

سەرۆکی شورای ویلایەتی بەلخ، محەمەد ئاەفزال حەدید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی چاربوڵاک.

محەمەد ئاەفزال حەدیدی باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ناوەندی شارۆچکەکە لە کاتەکانی بەیانییەوە کەوتووەتە دەست چەکدارانی تاڵیبان و هێزە ئەمنییەکانیش کشاونەتەوە.

جێگری سەرۆکی شورای ویلایەتی سەمەنگان، هاشم سەروەری ئاماژەی بەوە کرد کە چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی دەرەی سوف بالا و ناوەندی شارۆچکەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن تاڵیبانەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە تەواوی بینا حکوومییەکانی شارۆچکەی چاربوڵاک و دەرەی سوف بالا کۆنترۆڵکراون و هێزە ئەمنییەکانی ناوەندی شارۆچکەکە خۆیان رادەست کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، دوێنێش دوو شارۆچکە لە ویلایەتەکانی فاریاب و جۆزجان لە باکووری ئەفغانستان کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبان.

لە ئەفغانستان لە لایەک نادیاری پرۆسەی ئاشتیی بەردەوامە و لە لایەکی دیکەوە هێرشەکان درێژەیان هەیە.

ژمارەی ئەو شارۆچکانەی کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە سەرانسەری ئەفغانستان کەوتوونەتە دەست تاڵیبان ٢٥ شارۆچکەیە.

بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاڵیبان لە دەرەوەی ناوەندی شارەکانی ئەفغانستان سەدا ٥٠ بۆ ٧٠ی خاکی ئەو وڵاتەی بەدەستەوەیە.

بەپێی ئەو زانیارییەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستی کەوتووە، تاڵیبان لە کۆی ٤٠٧ شارۆچکە کۆنترۆڵی زیاتر لە ١٠٠ ناوەندیانی بەدەستەوەیە.

تەواوی ناوەندی ٣٤ ویلایەتی ئەفغانستان لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın