Hakan Türkmen,Sarmand Hameed
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
كابول - AA
لە ئاکامی هێرشێکی بزووتنەوەی تاڵیبان کە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ویلایەتی زابل باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان ئەنجامدرا، شەش پۆلیسی ئەفغانی برینداربوون.
گوتەبێژی ویلایەتی زابل، گول ئیسلام سەیال لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، بزووتنەوەی تاڵیبان بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی شاهجۆی.
گول ئیسلام سەیال روونیکردەوە کە لە ئاکامی هێرشەکەدا شەش پۆلیس برینداربوون.
گوتەبێژی ویلایەتی زابل راشیگەیاند، لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان بەڕووی چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە دوای هێرشەکە، ١٥ چەکداری تاڵیبان کوژران.
تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی تاڵیبان هیچ راگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.