Sayed Khodaiberdi Sadat
07 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2021
کابول - AA
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دووەمین ناوەندی پارێزگا لە ئەفغانستان کەوتە دەستی چەکدارانی تاڵیبانەوە.
بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاند کە شاری شیبیرگانی ناوەندی پارێزگای جوزجان کە خاوەن پێگەیەکی ستراتیژییە لە باکووری ئەو وڵاتە، لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵکراوە.
جێگری پارێزگاری جوزجان، عەبدولقادر مالییە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ماوەی دوو رۆژ شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی ئەمنی و چەکدارانی تاڵیبان لەو شارەدا درێژەی کێشاوە.
مالییە ئەوەشی خستەڕوو کە دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ ناوەندی شاری شیبیرگان کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبان و ئێستاش گشت دامەزراوە حکوومییەکانی ئەو شارە لەژێر دەستی چەکدارانی تاڵیبان دایە.
جێگری پارێزگاری جوزجان، عەبدولقادر مالییە ئەوەشی خستەڕوو کە ھێزە ئەمنییەکان بەرەو فڕۆکەخانەیەکی دەرەوەی ناوەندی شار کشاونەتەوە.
مالییە جەختیشی لەوە کردەوە کە چەکدارانی تاڵیبان شارۆچکەی ھۆجا دوکوە کە دوا شارۆچکەی پارێزگای جوزدان بووە، کۆنترۆڵکردووە.
لەلای خۆیەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند کە تەواوی پارێزگای جوزجان-یان کۆنترۆڵکردووە و دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.