Zana Natık Kerem
08 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بانگھێشتنامەیەکی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، مستەفا کازمی گەیاندە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لە فوئاد حوسێن کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بانگھێشتنامەیەکی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، مستەفا کازمی گەیاندووەتە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە بەغدا ببەسترێت.
باس لەوەشکراوە کە لە میانی دیدارەکەدا، سەبارەت بە ژمارەیەک پرسی گرنگ گفتوگۆکراوە لەوانە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، ھەروەھا رەوشی ناوچەکە.
پێشتر فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیاندبوو کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی وەحیددەین لە ئیستانبوڵ پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کردووە.