ئەفغانستان... بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ٣٠ کەس لە مزگەوتێکی قەندەهار کوژران
تەقینەوەکە لەلایەن دوو خۆکوژەوە ئەنجامدرا و لایەنەی کەم ٢٠٠ برینداری لێکەوتەوە.
Istanbul
قەندەهار/ئەنقەرە - AA
لە ناوەندی ویلایەتی قەندەهار-ی ئەفغانستان و لە مزگەوتی فاتمییە کە گەورەترین مزگەوتی ویلایەتەکەیە و تایبەتە بە موسڵمانانی شیعەمەزهەب، پەلامارێکی تیرۆریستی لەلایەن دوو خۆکوژەوە ئەنجامدرا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٣٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسی ئاسایشی مزگەوتەکە، مورتەزا زەریفی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە پەلامارەکە لە کاتی نوێژی هەینیدا ئەنجامدراوە و لایەنی کەم ٣٠ کەس تیایدا کوژراون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەفتەی رابردووش هەر لە کاتی نوێژی هەینیدا پەلامارێکی تیرۆریستی بۆسەر مزگەوتێکی ویلایەتی قەندوز ئەنجامدرا و لە ئاکامدا ٤٦ کەس کوژران.
رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەکەی قەندوز راگەیاند.
جێی وەبیرهێنانەوەیە دوابەدوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان پەلامارە تیرۆریستییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردوە و داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی زۆرینەی پەلامارەکان راگەیاندووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن