Sefa Mutlu
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری نوێی کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور، ئەرسین تاتار ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رهجهب تهیب ئەردۆغان پیرۆزبایی لە تاتار کردوە و رایگەیاندوە: "هەڵبژاردنتان وەک سەرکۆمار لە خۆتان و گەلی کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور پیرۆز دەکەم، هیوادارم ببێتە هۆکاری خێر بۆ داوای رەوامان لە قوبڕس".
ئەردۆغان باسی لەوەشکردووە کە گەلی کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور، بۆ هەموو جیهانی سەلماند کە نموونەی دیموکراسییە و ئەرسین تاتار لە قۆناغێکی سەختدا توانیویەتی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردوەتەوە کە ئەرسین تاتار بە سەرکەوتوویی و بڕوابەخۆبوونەوە بەردەوام دەبێت لە خەباتی گەلی کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور بۆ بەدەستهێنانی ماف و دادپەروەری، بە هەمان ئەو شێوەیەی کە لە کاتێکدا سەرۆکوەزیران بوو، درێژە بەو هەڵوێستانەی دەدات کە لە بارەی چالاکییەکانی هایدرۆکاربۆن لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و گەشەپێدانی وڵاتەکەی خستبوویەڕوو.
ئەردۆغان ئەوەشی ئاشکراکردووە کە تورکیا و کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور لە قۆناغی داهاتووشدا بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەر کردنی پرسی قوبڕس.