Aynur Ekiz
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لەگەڵ ترەمپ-ی دۆستمدا باسمان لە پرسی دەستپێکردنی دانوستانەکانی رێککەوتنی بازرگانی ئازاد کرد. لەم بارەیەوە وەزیرە پەیوەندیدارەکانمان دەست دەکەن بە کارەکانیان.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماری پێشوازی کرد لە وەزیری بازرگانی ئەمریکا، ویلبور رۆس و شاندی یاوەری.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانەکەی بە هۆکارێکی گرنگ وەسف کرد بۆ نیشاندانی ئیرادەی بەهێزی گەیاندنی پەیامی هاریکاری بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوو وڵات و گوتی: "تورکیا و ئەمریکا خاوەن پەیوەندییەکی بەهێزی هاوپەیمانیین لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بەها هاوبەشەکان. ئەم هاوپەیمانێتییە ناوبەناو لە رێی ئاستەنگییەکانەوە بە تاقیکردنەوەی قورسدا تێپەڕیوە، زۆر لەمپەڕی تێپەڕاندووە.، بەڵام لەگەڵ سەرکەوتن بەسەر هەر ناڕەحەتیەکدا، پەیوەندی هاوپەیمانێتییمان بەهێز تر بووە.
- "بەسەردانێک دیالۆگی نزیک سەرفراز دەکەین"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لەگەڵ ترەمپ-ی دۆستمدا دیالۆگێکی بەهێز و دڵسۆزانەمان هەیە. جا چی لەسەر پرسە ناوچەییەکان یان ئەو پرسانەی پەیوەستن بە هەردوو وڵاتەوە بەردەوام لە پەیوەندیداین. لە ماوەی داهاتوودا ئەو دیالۆگە نزیکەی هەمانە بە سەردانێکی بەرێز ترەمپ بۆ وڵاتمان دەیگەیەنین بە لووتکە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو وڵات لەسەر ئاستی سیاسی، ئابووری و سەربازیدا پەیوەندی بەهێزیان هەیە و گوتی: "لەهەر گفتوگۆیەکماندا، زیاتر جەخت دەکەینەوە لە پاڵپشتییەکانی هەردوولا بۆ بەرەوپێشبردنی هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات. لەو بڕوایەدام لە گفتوگۆی ئەمرۆشماندا بەهەمان هەستەوە کۆبوونەوەکە کۆتایی پێ دەهێنین".
- "ئاستی قەبارەی بازرگانیمان دەگەیەنین بە ١٠٠ ملیار دۆلار"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند کە تورکیا لە هەموو قەیرانەکانی ناوچەکەدا سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان سەقامگیری و هێزی ئابووری و سیاسی خۆی پاراستووە و گوتی: "ئەمڕۆ وڵاتمان لە بواری توانای کڕیندا ١٣هەمین گەورەترین وڵاتی جیهانە و پێنجەهەمین وڵاتی ئەورووپایە. لە رووی ئەو دەزگا و لایەنانەی وەبەرهێنان دەکەن لە وڵاتەکەماندا، دەوڵەمەندییەکی هاوچەشن بوونی هەیە. چونکە لە رووی ئاسانکاری کارکردن و وەبەرهێنانەوە تا بڵێی وڵاتێکی سەرنجڕاکێشمان هەیە.
لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەماندا لەگەڵ سەرۆک ترەمپ باسمان لە ٧٥ ملیار دۆلار کردبوو وەک قەبارەی بازرگانی، بەڵام دواتر لە گفتوگۆکانمان لە ئۆساکا لەگەڵ جەنابیاندا گەیشتنە ئەو رێککەوتنەی ئەمە بگەیەنین بە ١٠٠ ملیار دۆلار. هەنگاوی شێلگیرانەشمان ناوە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا گرنگییەکی زۆر دەدات بە وەبەرهێنە ئەمریکییەکان کە هەلی کاری باشیان رەخساندووە و ئاشکرای کرد کە لەسەروو هەزار و ٨٠٠ کۆمپانیای ئەمریکی لە تورکیا چالاکی دەنوێنن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢-٢٠١٨دا، بەبڕی نزیکەی سەرجەم ١٢ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە تورکیا کراوە کە سەرچاوەکەی راستەوخۆ ئەمریکا بووە.