Burcu Çalık,Rewa Mahmood Hasan
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رهجهب تهیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شای سعوودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەنجام دا.
سەرۆکایەتی پەیوەندیەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەبۆنەی کۆچی دوایی براگەورەکەی بەندەر بن عەبدوڵعەزیز-ەوە سەرەخۆشی لە شا سەلمان کرد.
ئەردۆغان و شا سەلمان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانەوە.