Kaan Bozdoğan
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ شای بەحرێن، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە ئەنجامدا.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەیەى كە لە سەرۆكايەتى پەيوەندييەكان سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاوكراوەتەوە، ئەردۆغان لە میانی پەیوەندييە تەلەفۆنییەكەدا پرسە و سەرەخۆشى بە بۆنەى كۆچى دوايى سەرۆكوەزيرنى بەحرێن، خەليفە بن سەلمان ئال خەليفە، ئاراستەى كەسوکارى كۆچكردوو و خەڵكى بەحرێن كردووە.
ئەردۆغان، لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنییەكەدا تاوتوێى بابەتەكانى بەهێزترکردنی پەيوەندييەكانى نێوان توركيا-بەحرێن، فراوانكردنى بۆنەكانى نێوان توركيا و وڵاتانى كەنداو پاڵپشت بە مێژووى دێرين و پەيوەندييە مرۆيى و كولتوررییەكان نێوانيان کردووە.
سەرکۆماری تورکیا جەختى لەوەش كردووەتەوە كە ئەو پەيوەندييانە بە ئەرێنى كاريگەرى دەبێت لەسەر چارەسەركردنى چەند كێشەيەكى هاوبەش لە ناوچەكەدا.