سياسەت, جيهان

ئەردۆغان: ''ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە''

Ferdi Türkten  | 19.08.2022 - نوێکردنەوە : 21.08.2022
ئەردۆغان: ''ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە''

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ئەمریکا لە ئێستادا ھەزاران بارھەڵگر چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل و کەرەستەی بۆ ناوچەکە ناردووە و، رایگەیاند: ''ئەو کەرەستانە بۆ کێ رەوانە دەکرێت؟ بەتەواوی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەمریکا ناتوانێت ئەوە بڵێت. ناتوانێت بڵێت 'من تیرۆرم بەخێونەکرد'. ئەوەی لە سووریا بە پلەی یەکەم تیرۆر بەخێو دەکات ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانانە. لەوێ بێزار نەبوون و ھاتن لە عێراق ھەمان کاریان کرد. بۆ کێ؟ ھەر بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت، ئەوا بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە''.

ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەیدا لە ئۆکرایناوە لە نێو فڕۆکەکەیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.

سەرکۆماری تورکیا لەبارەی سووریاوە گوتی: ''ئێمە کێشەیەکمان نییە لەگەڵ شکستپێھێنان یان نەھێنانی ئەسەد. ئەگەر لە تورکیادا ئۆپۆزسیۆن رووداوەکە بە ئاراستەی خاڵێکی لەو شێوەیە دەبات، ئەوا ھەم پێگە و ھەمیش قورسایی ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا دەکات''.

سەرکۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو کە لە رێگەی ھەموو ئەو ھەنگاوانەی لە سووریا نراون، بەتایبەتی لە باکووری وڵاتەکە ھەر لە خۆرھەڵات و خۆرئاوای فوراتەوە تا دەریای ناوەڕاست، لە چوارچێوەی کارەکان بووە لەگەڵ رووسەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەیش کرد کە ئەمریکا لە ئێستادا ھەزاران بارھەڵگر چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل و کەرەستەی بۆ ناوچەکە ناردووە و، رایگەیاند: ''ئەو کەرەستانە بۆ کێ رەوانە دەکرێت؟ بەتەواوی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەمریکا ناتوانێت ئەوە بڵێت. ناتوانێت بڵێت 'من تیرۆرم بەخێونەکرد'. ئەوەی لە سووریا بە پلەی یەکەم تیرۆر بەخێو دەکات ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانە. لەوێ بێزار نەبوون و ھاتن لە عێراق ھەمان کاریان کرد. بۆ کێ؟ ھەر بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت، ئەوا بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە. لە کۆشکی سپی لەگەڵ کەسە دیارەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانەدا کۆبوونەوە دەکەن. ئێمە ھەموو ئەوانە دەزانین. ئەوانە ھەیە. بە ھەمان شێوە رووسیا لەگەڵ رژێمدا لە راوێژدایە. لەو سەردانەی ئەنجاممدا ئەو بابەتانەم لەگەڵ خۆیان باس کرد. گوتم کە ئیدی پێویستە ئەوە لە شوێنێک بوەستێنین. بەراوێژکردن لەگەڵ رووسیادا لە سووریادا بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە، بەتایبەتی لە باکوور و خۆرھەڵات و خۆرئاوا''.

سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: ''ھەمیشە دەپرسین ئەم تیرۆریستانە سەرچاوەیان (چەک، دارایی) لە کوێوە دەست دەکەوێت؟ لێرەدا ئەو تیرۆریستانە دەخەینەڕوو کە لە ئێستادا خەریکی دەرھێنانی نەوتی کوالێتی خراپی قامشلۆن. کەواتە کێ ئەمەی دەست دەکەوێت؟ رژێم دەیبات. سەرچاوەی دارایی لەلای دەسەڵاتە. ئەمانە خەریکی وەرگرتنین. ھەموو ئەم راستیانە روون و ئاشکران. ئێمە دەمانەوێت کە لێرە زیاتر پرۆسەکە درێژ نەکەینەوە. ئێمە چاومان لە خاکی سووریا نییە، چونکە خەڵکی سووریا برای ئێمەن. ئێمە لەوێ ھیچ کێشەیەکی لەو شێوەیەمان نییە. یەکپارچەیی خاکەکەیان بۆ ئێمە گرنگە. دەبێت رژێم لەم بارەیەوە ئاگادار بێت".

- "ھاوڕێیانمان لە پەیوەندی بەردەوامدان"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا کە"ئایا گۆڕانکاری لە تێڕوانینی رووسیا بەرامبەر بە پەکەکە/یەپەگە روویداوە؟ جگە لەوەش سەرچاوە و ئۆرگانەکانی راگەیاندنی نزیک لە پەکەکە، بە ئۆپەراسیۆنی پێنجەمی چاوەڕوانکراو، بە خیانەتێکی رووسیا دەزانن. ئایا ھیچ روونکردنەوەیەکتان ھەیە لەسەر ئەم بابەتە؟" گوتی "لە ئێستادا ئێمە وەک ھێزە ئەمنییەکانمان و ھەواڵگریمان و وەزارەتی بەرگرییمان، لە پەیوەندیداین لەگەڵ رووسیا بۆ ھەر ھەنگاوێک کە لە سووریا دەینێین. ھاوڕێکانمان لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵیان. منیش لەگەڵ بەڕێز پوتین دانوستانم کرد و پێم راگەیاند 'با ئەم پرۆسەیە مسۆگەر بکەین'. بۆ نموونە لە دوایین سەردانمدا بۆ سۆچی، سووریا بۆ ئێمە تەوەرێکی گرنگی گفتوگۆ بوو، لە ئێستاشدا لەبارەی رووداوە تیرۆریستییەکانەوە، من لەگەڵ پوتین و وەزیرانی دەرەوە و بەرگرییشمان لەگەڵ ھاوتا رووسییەکانیان لە گفتوگۆکردن بەردەوام دەبین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın