ئەردۆغان: "ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام نادەین کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێی تێنەگات"
سەرکۆمارى تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "(ئۆپەراسیۆن بۆ سەر باکوورى سووریا) ئۆپەراسیۆنێک بەو زمانە ئەنجام دەدەین کە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیى لێى تێدەگەن. تورکیا خاوەنى ئەزموونى جددییە لەم بابەتەدا. هیچ نیگەران مەبن".
Ankara
مەدرید-AA
سەرکۆمارى تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئەندامبوونى فینلاند و سوید لە ناتۆ رایگهیاند: "ئێوە ئێستا بەڵێن دەدەن کە ئەو تیرۆریستانەمان رادەست دەکەنەوە، بەڵێنى گۆڕینى یاساکان دەدەن؛ ئەگەر ئەمانە جێبەجێ نەکرێت ببوورن. ئەو بەڵێنەى کە دراوە دەبێت جێبەجێ بکرێت".
رهجهب تهیب ئەردۆغان لە ناوەندى کۆنگرەى IFEMA کە لووتکەى سەرۆكی وڵات و سهرۆكوهزیرانهكانی وڵاتانی ئهندامی ناتۆى تێدا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا.
ئهردۆغان دواى وەبیرهێنانەوەى ئەوەى کە سوید پێشتر بە ئەرێنى تەماشاى رادهستكردنهوهی تیرۆریستانى نەکردووە، ههروهها لە وەڵامى پرسیارى "گوتتان بەڵێنى داوە ٧٣ تیرۆریست رادەست بکاتەوە، دەکرێت کەمێک ئەمە روون بکەیتەوە؟" گوتى: "پێشتر لەگەڵیان لە دانوستاندا بووین بۆ گەڕاندنەوەى ٦٠ تیرۆیست. ئێستاش لە کاتى ئەم دانوستانانەدا ئەمەیان بۆ ٧٣ بەرزکردەوە. با ببینین دەتوانن ئەو بەڵێنەى کە داویانە جێبەجێى بکەن؟ ئێمەش چاودێرى دەکەین".
لە وەڵامى پرسیارى "ئایا لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکى ئەمریکا، جۆ بایدن باسى دەرکردنى تورکیا لە یاساى بەرەنگاربوونەوەى نەیارانى ئەمریکا لە رێگەى سزاوە (CAATSA) کراوە یان نا؟" سهركۆماری توركیا ئاماژهی بهوه كرد، ئهو بابهته باس نەکراوە بەڵام پێشهاتى ئەرێنى لەو کۆبوونەوەیهى کە وەزیرانى دەرەوە لە نێوان خۆیاندا ئەنجامیاندا، هەبووە.
- "ئەو بەڵێنەى دراوە جێبەجێ دەکرێت"
ههروهها لە وەڵامى پرسیارى "ئەگەر فینلاند بڵێت یاساکانمان ناگۆڕین یان ئەم کەسانە رادەست ناکەینەوە، ئایا ئێوە رێگریى لە ئەندامێتىیان لە ناتۆ دهكهن؟"، رهجهب تهیب ئهردۆغان رایگهیاند: "بێگومان من سەیری ئەو بەڵێنە دەکەم کە دراوە. ئەگەر ئەو بەڵێنەى دراوە جێبەجێ نەکرا، ئهوا ئەوەى لە رێککەوتنەکەدا هاتووە جێبەجێی دەکەین. ئێوە ئێستا بەڵێن دەدەن کە ئەو تیرۆریستانەمان رادەست دەکەنەوە، بەڵێنى گۆڕینى یاساکان دەدەن؛ ئەگەر ئەمانە جێبەجێ نەکرێت ببوورن. ئەو بەڵێنەى کە دراوە دەبێت جێبەجێ بکرێت. ئەو بەڵێنەى کە دراوە دەبێت جێبەجێ بکرێت. سیاسەتی خاوهن كهسایهتی، سیاسەتى دەرەوەی خاوهن كهسایهتی ئەمەیە. ئەگەر ئەمە جێبەجێ نەکرا، ئهوا ئەو بەڵێنەى کە تورکیا داویهتی، پابەندى ئەو بەڵێنە دەبێت. بهوشێوهیه دەکرێت. سوید و فینلاندیش هەمان شتیان گوت. پابەندى ئەم بەڵێنانەیان دەبن. ئەگەر ئەو بەڵێنەش کە ئەردۆغان داویهتی جێبەجێی نهكرد، ئهوا لێپرسینهوهی پێویست لهگهڵ ئەردۆغانیش بكهن".
- ئۆپەراسیۆن بۆ سەر باکوورى سووریا
ئەردۆغان لە وەڵامى پرسیاری "ئایا کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیی پێشوازیى لە ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر باکوورى سووریا دەکەن یان نا؟"، گوتى: "ناتوانین ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام بدەین کە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لێى تێنەگات. ئۆپەراسیۆنێک بەو زمانە ئەنجام دەدەین کە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لێى تێدەگەن. تورکیا خاوەنى ئەزموونى جددییە لەم بابەتە. هیچ نیگەران مەبن".