Muhammed Emin Canik
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2021
بۆینس ئایرس - AA
لە ئەرجەنتین بەمەبەستی روونکردنەوەی هۆکاری مردنی ئەفسانەی تۆپی پێ، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا کۆچی دوایی کرد، خۆپیشاندان سازکرا.
سەدان کەس لە ناوەڕاستی شاری بۆینس ئایرسی پایتەخت لەسەر بانگەشەی ''کوژرانی مارادۆنا'' گردبوونەوە.
خۆپیشاندەران داوای روونکردنەوەی هۆکاری مردنی مارادۆنایان کرد و داوایان کرد ئەوانەی هۆکاربوون لە مردنی ئەو یاریزانە ئەفسانەویەی تۆپی پێدا، بە سزا بگەیەندرێن.
لە خۆپیشاندانەکەدا هەریەک لە کوڕە بچووکەکەی مارادۆنا، دیگویتۆ فێرناندۆ مارادۆنا و کچەکانی دالما و گیانینا مارادۆنا و هاوسەری پێشووی کلاودیا ڤیلافانی بەشداریان کرد.
مارادۆنا کە لە مێژووی تۆپی پێدا یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکان لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا لە شاری تیگرە لە ویلایەتی بۆینس ئایرس لە ئەرجەنتین، بەهۆی کۆبوونەوەی فلود لە سییەکانیدا کە پەیوەندی بە سستبوونی دڵەوە هەیە، کۆچی دوایی کرد.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لە دوای مردنەکەی کرایەوە، حەوت کەس کە هەریەک لە پزیشکی نەشتەرگەری مێشکی مارادۆنا، لیۆپۆلدۆ لوگوی و پزیشکی دەروونی ئۆستینا کۆساکۆڤ لەنێویاندابوون، بە هۆکاری مردنی ئەو یاریزانە ئەفسانەییە تۆمەتبارکران.
ئەو لێکۆڵینەوەیە کە خانەوادەی مارادۆنا وەک گەواهیدەر تیایدا بەشدارن، درێژەی هەیە.