Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
06 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا (ئێف بی ئای)، جه‌یمس كۆمی بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد كرد و، داوای كرد له به‌رده‌م رای گشتیدا ئه‌و بانگه‌شانه ره‌ت بكاته‌وه كه تیایدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باس له‌وه ده‌كات سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما چاودێری په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كانی كردووه.
پشتبه‌ستن به‌گوته‌ی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی كه نه‌یویستوه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، میدیای ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌سه‌ر بانگه‌شه‌كانی تره‌مپ، كۆمی داوایه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد كردووه.
به‌رپرسه باڵاكه ده‌ڵێت "كۆمی گوتویه‌تی ئه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌ڵه‌یه و پێویسته رێكبكرێته‌وه".
تا ئێستا ئێف بی ئای و وه‌زاره‌تی داد هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌بابه‌ته‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.