İdris Okuducu
06 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2017
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا ENKS، ئیبراهیم برۆ كه به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكایه رایگه‌یاند "بهئهمریكییهكانمان راگه‌یاند په‌یه‌ده هاوپه‌یمانێكی هه‌ڵه‌یه. به‌به‌ڵگه‌وه پێشێلكارییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌مان خسته به‌رده‌م به‌رپرسانی ئه‌مریكی".
له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئیبراهیم برۆ بابه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی واشنتۆن، سووتاندنی نوسینگه‌كانی ENKS له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه له سووریا و په‌لاماردانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند.
ئیبراهیم برۆ رایگه‌یاند په‌یه‌ده به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و پارتانه‌ی له‌ژێر چه‌تری ENKSدا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و گوتی: "زمانی سیاسه‌تی په‌یه‌ده توندوتیژییه. له دیپلۆماسی و سیاسه‌تی به‌هێزی ENKS ده‌ترسێت. له‌به‌رئه‌وه بۆ تۆقاندنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پشتیوانی له ئێمه ده‌كه‌ن، توندوتیژی به‌كارده‌هێنێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا په‌یه‌ده هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕو پێكدادان له‌نێو كورداندا.
ئیبراهیم برۆ گوتی: "ئاگادارین رێكخراوه‌كه چۆن هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌گژیه‌كداكردنی كوردان. وه‌ك چۆن به‌وه فریو ناخۆین، سه‌ریش بۆ فشاره‌كانیان دانانه‌وێنین".
- "سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سووریا روون نییه"
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا ENKS، ئیبراهیم برۆ رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشنتۆن كۆبووه‌ته‌وه و گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سووریا روون نییه. به‌ورده‌كارییه‌وه بۆمان باسكردن كه ENKS ده‌توانێت چ رۆڵێك بگێڕێت و له رۆژئاوا هاوسه‌نگییه‌كان بگۆڕێت".
ئیبراهیم برۆ گوتی: "بهئهمریكییهكانمان راگه‌یاند په‌یه‌ده هاوپه‌یمانێكی هه‌ڵه‌یه. به‌به‌ڵگه‌وه پێشێلكارییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌مان خسته به‌رده‌م به‌رپرسانی ئه‌مریكی".
- "پێشمه‌رگه سوورییه‌كان ده‌توانن هاوسه‌نگییه‌كه بگۆڕن"
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا ENKS، ئیبراهیم برۆ رایگه‌یاند له دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه كه هێزی دامه‌زراو بۆ جێگرتنه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌یه‌ده ئاماده‌یه.
ئیبراهیم برۆ گوتی: "ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی رۆژ بچنه رۆژئاوا، هاوسه‌نگییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گۆڕن. چۆنێتیی ئه‌مه‌مان بۆ به‌رپرسان باسكرد".