Muhammet Kurşun
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤٦ هه‌زار و ٦٨٩ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ١٣ هه‌زار و ٩٦١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٤٦ هه‌زار و ٦٨٩ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٩٠٨ هه‌زار و ٣٤٦ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٨٤٩ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، ٦٣٣ هه‌زار و ٢٧٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به تێكڕایی پێنج ملیۆن و ٩٥٥ هه‌زار و ٢٧٥ پشكنین ئه‌نجام دراون.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.