جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٣٧٩ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە".

Abdulhameed Husseın Karam  | 26.11.2020 - نوێکردنەوە : 27.11.2020
ھەرێمی کوردستان.. ٣٧٩ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٧٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکە و ٣٩٢ حاڵەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٩٥ ھەزار و ٢٣٥ حاڵەت و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە سێ ھەزار و ٧٨ کەس.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

پارێزگای ھەولێر، ١٢٣ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای سلێمانی، ٩٠ تووشبوو، ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای دھۆک، ١٤٣ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای ھەڵەبجە، ١٢ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، نۆ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی راپەڕین دوو حاڵەتی تووشبوو.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشدراوە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٧٩٨ ھەزار و ١٢٦ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın