Muhammet Ali Kemal
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2017
ئیستانبوڵ- AA
لە ئەنجامی تەقینەوە لە کانێکی خەڵووزدا لە شاری ئازەرشەهری پارێزگای گوڵستان باکووری ئێران، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، زیاتر لە ٤٠ کرێکار، بوون بە ژێر داروپەردووی کانە دارووخاوەکەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کرێکارانی ئێران (ILNA)، سەرۆکی یەکەی رزگارکردن و گەڕان لە رێکخراوی مانگی سووری ئێرانی، شاهین فەتحی ئاماژەی بەوەکردووە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کانی خەڵووزی ''زمستانیورت'' لە شاری ئازەرشەهر، تەقینەوەیەک روویداوە.
شاهین فەتحی، باسی لەوەشکردووە وا مەزەندە دەکرێت زیاتر لە ٤٠ کرێکاری کانە خەڵووزەکە بووبن بەژێر دارووپەردووەکانەوە و ٦ کرێکاریش کە رزگارکراون، رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
فەتحی جەختی لەوەشکردووەتەوە، هەموو تواناکان خراونەتە گەڕ بۆ رزگاکردنی کرێکارەکانی ناو کانەکە.
هاوکات بەرپرسێکی پارێزگای گوڵستان، لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرایکردووە تەقینەوەکە بە هۆی قەتیسبوونی گاز روویداوە و رایگەیاندووە ''بە هۆی ئەوەش کە تەقینەوەکە لەکاتی ئاڵوگۆڕی شەفتی کرێکارەکاندا روویداوە، مەزەندەی ئەوە دەکەین کە ژمارەی ئەو کرێکارانەی بوون بە ژێر داروپەردووەکانەوە بەرز بێت''.