Dlshad Saifaalddin Ahmed
15 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2017
سلێمانی ـ AA
بەرپرسی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئارام سایەخان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە كۆماری ئیسلامی ئێران مەرزەكەی داخستووە و رێگا بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نادرێت".
ئەو ئاماژەی بەوەش كرد، تا ئێستا بە فەرمی لە هۆكاری داخستنی مەرزەكە ئاگاداریان نەكردوونەتەوە و پێیان راگەیاندون كە پاشتر بە رەسمی ئاگاداریان دەكەنەوە لە هۆكارەكەی.
مەرزی سنووری پەروێزخان دەكەوێتە دووری ١٨١ كیلۆمەتر باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە دیوی هەرێمی كوردستان ـ سنووری پارێزگای كرماشان لە دیوی ئێران.