Mustafa Melih Ahıshalı
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ ــ AA
کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، میر حوسێن موسەوی تووشبوونی خۆی و زەھرا راھنوری ھاوسەری بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، رایگەیاند.
ماڵپەڕی "ئیمتداد نیوز" نزیک لە ریفۆرمخوازنی ئێران بڵاویکردەوە کە میر حوسێن موسەوی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توێتەر نووسیوویەتی "دوای ئەوەی خۆم و ھاوسەرەکەم پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنامان ئەنجامدا، ئەنجامەکە پۆزەتیڤ دەرچووە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووین".
راشیگەیاندووە کە تەندروستیی خۆی ھاوسەرەکەی باشە و لەئێستادا لەژێر چاودێژی پزیشیکدان.
میر حوسێن موسەوی تەمەن (٧٨) ساڵ و ھاوسەرەکەی، زەھرا راھنوری تەمەن (٧٥) ساڵ لە ساڵی ٢٠١١ بەتۆمەتی پاڵپشتیکردن لە خۆپیشاندانەکانی دژبە ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٠٩ لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەرکراون.
میر حوسێن موسەوی لە ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٩ سەرۆکوەزیرانی ئێران بوو.