Mustafa Melih Ahıshalı
18 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2022
ئیستانبوڵ – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌عید خه‌تیبزاده رایگه‌یاند كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی "سیاسه‌تی یاریكردن به كات"ی گرتووه‌ته به‌ر.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی ئێران "IRNA" بڵاوی كرده‌وه، سەعید خه‌تیبزاده له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له تارانی پایته‌خت وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی داوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ڤیه‌ننا كه بۆ ماوه‌یه‌كه راگیراوە گوتی: "كه‌شی ڤیه‌ننا خراپ نییه. ئێران و وڵاتانی ٤+١ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رشانیان بوو ئه‌نجامیان دا. لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێكی گونجاوی ئه‌مریكان كه نیگه‌رانییه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه، به‌ڵام وا دیاره ئه‌مریكا سیاسه‌تی یاریكردن به كاتی گرتووه‌ته به‌ر".
سەعید خه‌تیبزاده تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا هه‌تایه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌مریكا ناكه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان.
- دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ڤیه‌ننا
بۆ یه‌كه‌مجار رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌باره‌ی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به ناوی پلانی كاری هاوبه‌شه‌وه له ٢٠١٥ له‌لایه‌ن پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، چین، فه‌ڕه‌نسا، رووسیا)، ئه‌ڵمانیا و ئێران واژووی له‌سه‌ر كرا. دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له ٢٠١٨ تاكلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه، دیسانه‌وه ده‌ست كرایه‌وه به سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا. به‌م هۆیه‌وه ئێران به‌شێوه‌یەکی قۆناغبه‌ند گه‌ڕایه‌وه بۆ چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی.
كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كاركردن به پلانی كاری هاوبه‌شه له ساڵی رابردووه‌وه له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ له ١١ی ئادار رایگه‌یاند به‌هۆی "كاریگه‌ری ده‌ره‌كی" دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا راگیراون.